پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان لە دهۆک کۆتایی هات... ئەنجامەكە جیاواز دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماردنەوەی دەستیی بەشێك لەسندوقەكانی دهۆك كۆتایی هات و بەرپرسێكی یەكێتیش ئاشكرای دەكات ئەنجامەكە جیاوازسی لەگەڵ ئەنجامی ژماردنی ئەلیكترۆنی هەیە و دەشڵێت: "لەم هەفتەیە كۆمسیۆن ئەنجامەكانی پرۆسەكە بەفەرمی ئاشكرا دەكات".

کوردپرێس:

ئیسماعیل گۆران، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 15ی 7ی 2018، ژماردنەوەی دەستیی سندووقە تانەلێدراوەكانی دهۆك كە ژمارەیان 112 سندووق بوو كۆتایی هات، تەنها ئەوانەی مووسڵ ماون و لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات.

ناوبراو ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان، جیاوازی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكە هەبووە و وتی: بە داتا لێكدانەوە بۆ جیاوازییەكان دەكەین و بڵاوی دەكەینەوە، بەڵام ژماردنەوەی ئەو سندووقانە و دەرخستنی جیاوازییەكان، نابێتە هۆی ئەوەی گۆڕانكاری لەژمارەی كورسییەكانی پارێزگای دهۆك دروست بكات.

سەبارەت بەڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستیی سندووقە تانەلێدراوەكان لەسەرجەم پارێزگاكان، ئیسماعیل گۆران وتی:" لەم هەفتەیەدا كۆمسیۆن بەفەرمی ئەنجامی كۆتاییی هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت".

*لە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وەرگیراوە

News Code 16566

Your Comment

You are replying to: .
captcha