کوردپرێس:
ئیسماعیل گۆران، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 15ی 7ی 2018، ژماردنەوەی دەستیی سندووقە تانەلێدراوەكانی دهۆك كە ژمارەیان 112 سندووق بوو كۆتایی هات، تەنها ئەوانەی مووسڵ ماون و لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات.
ناوبراو ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان، جیاوازی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكە هەبووە و وتی: بە داتا لێكدانەوە بۆ جیاوازییەكان دەكەین و بڵاوی دەكەینەوە، بەڵام ژماردنەوەی ئەو سندووقانە و دەرخستنی جیاوازییەكان، نابێتە هۆی ئەوەی گۆڕانكاری لەژمارەی كورسییەكانی پارێزگای دهۆك دروست بكات.
سەبارەت بەڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ژماردنەوەی دەستیی سندووقە تانەلێدراوەكان لەسەرجەم پارێزگاكان، ئیسماعیل گۆران وتی:" لەم هەفتەیەدا كۆمسیۆن بەفەرمی ئەنجامی كۆتاییی هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت".
*لە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وەرگیراوە
Your Comment