دواهەمین هەواڵی نائارامییەکان لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاری و نەبوون یان کەمیی هەلی کار، ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایێکی عێراق دەستی پێکردەوە و لە بەسرە دوو خۆپیشاندەر کوژران و لە بەشێکی خۆپیشاندانەکانی دیکەش گرژی دروست بووە.

کوردپرێس: هەفتەیێک پێش ئێستا خۆپیشاندان لە بەسرە بۆ باشترکردنی رەوشی خزمەتگوزاری، دابینکردنی هەلی کار و نەهێشتنی گەندەڵی لە پارێزگای بەسرە دەستیپێکرد و دواتر چەند پارێزگایەکی دیکەی گرتەوە و تائێستا لە پارێزگاکانی زیقار، میسان، واست، نەجەف، کەربەلا، بابل و بەغدا خۆپیشاندان ئەنجامدراون.

سەرەڕای رێگرییەکانی هێزە ئەمنییەکان و تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرانی بەسرە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە خۆیان گەیاندە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگاکە و درووشمی نەخێر بۆ گەندەڵی و بەڵێ بۆ چاکسازی دەڵێنەوە.

بەڵام بەگوتەی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ناسریە "باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا چۆڵ کراوە، خۆپیشاندەرانیش چواردەوری ئەنجوومەنەکەیان داوە، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە و 20 خۆپیشاندەر بریندار بوون".

نەجەف: وەزیری ناوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی لەکار لادا

میقداد موسەوی، گوتەبێژی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند: "قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ فەرمانی دا بە لەکارلادانی عەمید ماجد کازم، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەجەف، ئەمەش بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە فراوانەی لە شاری نەجەف ئەنجامدراون".

بەغدا: هێزێکی ئەمنیی زۆر خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

لەبەغدا ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئەنجامنەدراوە، ئەمڕۆ تائێستا لە بەغدا خۆپیشاندان نەکراوە، بەڵام لە هەموو شەقام و گەڕەکەکان هێزە ئەمنییەکان دەبینرێن و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، دوێنێش خۆپیشاندانێک لە بەغدا ئەنجامدرا، بەڵام ژمارەیان کەم بوو و خۆپیشاندەران تەنیا بۆ پشتگیری کردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی بەسرە هاتبوونە سەر شەقام".

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16555

Your Comment

You are replying to: .
captcha