کوردپرێس- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له هه‌واڵێکدا ڕایده‌گه‌یێنێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ھه‌فته‌ی یه‌که‌می دوای ئاشکراکردنی ئه‌نجامه‌کانی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٢ی ئایاری عێراقدا، ھاوپه‌یمانیی سائیرون- به ڕێبه‌رایه‌تیی موقته‌دا سه‌در و ماڵه‌که‌ی سه‌در چه‌قی گفتوگۆ سیاسییه‌کان بوو به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات سه‌در له نێوان دوو بژارده‌ی ھاوپه‌یمانیی گشتگیر یان بوون به ئۆپۆزسیۆن یه‌کێکیان ھه‌ڵبژێرێت.
ڕۆژنامه‌که له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی نزیک له دیالۆگه‌کانی دروست کردنی گه‌وره‌ترین ھاوپه‌یمانی، که ئه‌رکی پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی ئایندهی عێراقی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که ئێستا ھێزه سیاسییه جیاوازه‌کان ڕازین به چاره‌سه‌ری دووباره پێکھێنانه‌وه‌ی حکوومه‌تێکی یه‌کێتیی نیشتیمانی که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌خۆ بگرێت، بێجگه له‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان نایانه‌وێت به‌شدار بن.
ئاماژه‌شی کردوووه به‌وه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره به چه‌ند قۆناغێک جێبه‌جێ ده‌کرێت که سه‌ره‌تا له ماڵی شیعه‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردوووه و به ھه‌ر پێنج کوتله سه‌ره‌کییه‌که‌یانه‌وه و دواتر کوتله کوردی و سونییه‌کان.
به‌ڵام لێدوانه‌کانی سه‌در بۆ دروست کردنی حکوومه‌تێکی جیاواز و حکوومه‌تێکی ته‌کنۆکرات ڕێگر بوون له به‌رده‌م جێبه‌جێ کردنی چاره‌سه‌ری حکوومه‌تێکی یه‌کێتیی نیشتیمانی و ته‌نانه‌ت ھاوپه‌یمانێتییه ڕاگه‌یه‌نراوه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌دردا- له نێوانیشیاندا ھاوپه‌یمانێتیی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تیی ھادی عامری- ھاوپه‌یمانێتیی کۆتایی نین و سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یامانه‌ی به سه‌در ده‌گات بریتیه له پلانی (٥+٤) که له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پێشنیار کراوه.
به‌پێی ئه‌و پلانه ھه‌ر پێنج ھێزه شیعییه‌کان ده‌وڵه‌تی یاسا، نه‌سر، سائیروون، فه‌تح، حیکمه ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر دروست کردنی ھاوپهیمانێتییێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو به ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی داھاتوو له نێوان سێ کاندیددا و دواتر دروست کردنی ھاوپهیمانێتییێکی ئاشکرا له‌گه‌ڵ یه‌ک یان دوو ھاوپه‌یمانیی سوننه و کوردی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ک پاکێج له ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ناوی کاندیدێک بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆک کۆمار ده‌نگ بدرێت.
ھه‌روه‌ھا به‌پێی پلانه‌که ده‌بێت سه‌در له نێوان ھه‌ر دوو بژارده‌ی دروست کردنی ھاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌که یان بوون به ئۆپۆزسیۆن یه‌کێکیان ھه‌ڵبژێرێت.
به‌پێی مه‌رجه‌کانی پلانه‌که ده‌بێت کورد و سوننه‌کانیش ماڵی خۆیان یه‌ک بخه‌ن به‌ڵام پێده‌چێت زۆر له‌گه‌ڵ پلانه‌که‌دا نه‌بن و ڕه‌نگه دوو ھێزی کوردی و دوو ھێزی سوننه بۆ به‌شداری کردن ده‌ستنیشان بکرێن.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی ھاوپه‌یمانی فه‌تح- به سه‌رۆکایه‌تیی ھادی عامری جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه که به‌مدواییانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ھادی عامری و نووری مالیکی سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له کۆبونهوهیێکدا گه‌یشتوونه‌ته لێکتێگه‌یشتنی پێشکه‌وتوو له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانی ھێزه سوننه و کوتله کوردییه‌کاندا به جۆرێک ڕه‌نگه له چه‌ند رۆژی داھاتوودا چه‌ند ھاوپهیمانێتییێکی لێبکه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment