بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کارێکی تێکدەرانەدا دوو بیری نەوت لە شاری کەرکووک تەقێنراونەتەوە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو بیرە لە کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن بوون، بەڵام کاریگەری نەبووە لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە کێڵگەکە.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە و هەردوو بیری 154 و 159ی کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن-ی لە کەرکووک کردۆتە ئامانج و لە کاتەکانی شەوی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment