به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكرات نوێترین وه‌ڵامی شیعه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان له‌باره‌ی به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌كات و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بچنه‌ به‌غدا."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ته‌یفوور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: وه‌كوو پارتی به ‌ڕاشكاوی داواكارییه‌كانمان ئاڕاسته‌ی هه‌ر دوو وه‌فده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی قانوون و لیستی (فه‌تح) كرد كه‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد.

ناوبراو له‌باره‌ی داواكارییه‌كانه‌وه‌ وتی: "داوامان كردوووه‌ كه‌ ده‌بێت كورد به‌شدارییێكی كارای هه‌بێت له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق نه‌ک ته‌نها به‌ ناو، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌ كۆنكرێتی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری كردنمان بكرێت، تا ئه‌و كاره‌ش نه‌كرێت ناچینه‌وه‌ به‌غدا."

ته‌یفوور ڕاشی‌گه‌یاند: داوامان كردوووه‌ دۆسێیه‌كانی نه‌وت و بودجه ‌و مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بكرێن و بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیش بدرێت.

عارف ته‌یفوور ده‌رباره‌ی وه‌ڵامی دوو لایه‌نه‌كه‌ی شیعه‌ش وتی: "ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌ دیراسه‌ی داواكارییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ ڕێكکه‌وتنێكن."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئاشكراشی كرد "بۆ تاوتوێ كردنی زیاتری پرسه‌كان بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بچنه‌ به‌غدا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16532

Your Comment

You are replying to: .
captcha