بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری پارتی ڕەتی كردەوە بە پەسەندكردنی یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم، سیستەمی سیاسی بووبێتە پەرلەمانی و دەڵێت، "یاساكە هیچ پەیوەندی بە گۆڕینی سیستمی سیایەوە نەبووە".
پەرلەمانتارەكەی پارتی جەختیشی كردەوە مەبەست لە دەرچوواندنی ئەو یاسایە تەنها درێژەدان بووە بە دابەش كردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم.
فەرحان جەوهەر ئاماژەی بەوەش كرد پارتی و گۆڕان هیچ ڕیككەوتنێكیان نییە دەربارەی ئەو پرسە، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی سەرۆكی هەرێم لە ناو خەڵكەوە هەڵبژێردرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتیشی، دوای پەسەندكردنی دەستوور كە لە یاساكەدا ئاماژەی پێكراوە مەسعوود بارزانیش وەک هەر تاكێكی تر مافی خۆكاندیدكردنی هەیە، بەڵام بارزانی خۆی كاندید ناكاتەوە.
ئەو وتانەی فەرحان جەوهەر لەكاتێكدایە پێشتر پەرلەمانتارێكی گۆڕان ڕایگەیاندبوو بە پەسەندكردنی یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم سیستمی سیاسی گۆڕاوە بۆ پەرلەمانی.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment