کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 2ی سەرماوەزی 1399 بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان بە سەردانێک گەیشتە شاری سەوڵاوا و سەردانی خانەقاکەی شێخ عوسمانی نەقشبەندیی کرد و لە وتارێکدا ستایشی ئەو خزمەتانەی کرد کە تەرێقەتی نەقشبەندیە بەرامبەر بە کوردستان کردوویەتی.
مواردنیا لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەو خزمەتانە کرد کە شێخ عوسمانی نەقشبەندی لە بواری جووتیاری و بەرهەمهێنان لە ناوچەکە کردوویەتی و داوای لە ئیدارەی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان کرد لیژنەیێک بۆ بەراوردکردنی پێشخستنی کەرتی جووتیاری پێکبهێنێت.
پارێزگاری کوردستان لەبارەی نۆژەنکردنەوەی خانەقای شێخ عوسمانیشەوە ئامادەییی ڕاگەیاند و داوای کرد لیژنەیێکی کاری هاوبەشی پسپۆڕانە بۆ بەراورد کردنی کێشەی نۆژەنکردنەوەی خانەقاکە پێکبهێنرێت.
ناوبراو هەروەهاش لەبارەی گواستنەوەی تەرمی شێخ عوسمان لە تورکیاوە بۆ کوردستان ئامادەییی ڕاگەیاند و گوتی: هەوڵ دەدەین ڕاوێژی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بە زووترین کات ئەنجام بدرێت.
Your Comment