هەڵوێستی ڕاستەقینەی دۆناڵد ترەمپ بەرانبەر بە کورد

بەشی جیهان- ترەمپ چەندین جار کوردی عێراقی بە "شەڕڤانی شایستە" و بە گشتی کوردی بە "خوێنگەرم" ناو بردبوو بەڵام لە ڕووداوەکانی 16ی ئەکتەوبردا کە هێزی عێراقی کەرکووکی کۆنتڕۆڵ دەکردەوە و کورد چاوی لە دەمی ترەمپ بوو بە یەک ڕستە هەموو هیواکانی کوردی بەتاڵ کرد: "من پشتگیریی هیچیان (بەغدا و هەولێر) ناکەم.

کوردپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا کە پێش دوو ساڵ ئەنجام بوو ستایشی کوردی کردبوو و وتبووی کورد لە شەڕدا زۆر تەواون و دەبێت پڕچەک بکرێن.

ترەمپ ڕۆژی هەینی 13ی تەمووزی 2018 لە پرێس کونفرانسێکی لووتکەی ناتۆدا کە لە بروکسێل بەڕێوە چوو بە وەسفێکی حەماسییەوە بە قەد و باڵای کوردیدا هەڵگوت و وتی: کورد گەلێکی مەزنە. شەڕڤانە کوردەکان زۆر شازن و هاوپەیمانێکی خوێنگەم و زیرەک و شازن.

بەڵام دۆناڵد ترەمپ بە کرداری سەلماندوویەتی کە هەر کاتێک کورد چ لە سووریا و چ لە عێراق کەڵکی کەوتووەتە ترەمپ، خەمساردیی سەرۆکی ئەمریکایان بینیوە. دۆناڵد ترەمپ لە وناقەشەی نێوان کورد و بەغدا لە سەر کەرکووک وتی لایەنگری هیچیان نییە و لە ڕووداوەکانی و عەفرین و داگیرکرانی لەلایەن تورکیاوە تەنها ئەوەی وت کە نیگەرانە لەو بابەتە.

مایکڵ پرینجت چاودێری سیاسی لە پەیمانگای هادسۆن لە بارەی هەڵوێستی ترەمپ بەرانبەر بە کورد بە لاڤیێر میلۆری چاودێرێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وتووە دۆناڵد ترەمپ تێڕوانینی ستراتێژییانەی نییە بەرانبەر بە کوردی عێراق و سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: ترەمپ تەنها ئەو ستایشە زارەکییەی پێشمەرگە دەکات بەڵام هەرێمی کوردستان بە هاوپەیمانێکی ستراتێژییانە ناناسێت کە حیساباتی سەرمایەدانانی بۆ بکات.

ژمارەیێک لە چاودێرانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە دیمانەکانی خۆیاندا کە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس کردوویانە بەردەوام جەختیان کردۆتەوە کە ئەمریکا هەر کاتێک کەڵکی بکەوێتە کورد وەکوو ئامێر بەکاریان دەهێنێت و هەر کاتیش پێویستی پێیان نەبێت پشتیان لێ دەکات. نموونەکەشی هەوڵی سیاسسی و سەربازیی کورد لە ساڵی 1975 یان دژایەتی کردنی ئەمریکا بوو بۆ بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بوو کە 25ی سێپتەمبێری 2017 بەڕێوە چوو.

News Code 16498

Your Comment

You are replying to: .
captcha