کوردپرێس:
هه‌ڵۆ پێنجوێنی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی وێڕای ئەوەی ڕەتی کردەوە کە بە ڕەسمی ناوی مەسعوود بارزانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیێندرابێت گوتیشی پێناچێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری كراوه له مه‌سعوود بارزانیدا هه‌بێت. هه‌ربۆیه ناتوانێت خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر دیاریكراوه".
هەڵۆ پێنجوێنی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین پێویسته ئه‌و پۆسته باڵایه بۆ كوردبێت، جگه له‌وه‌ش پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ره به‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا باس له‌وه نه‌كراوه له‌بری پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێت".
هاوکات ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا وتوویەتی، "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی باس كراوه، ته‌نها ڕێكه‌وتن بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد به یه‌كده‌نگی و به پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بچێته‌وه به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌مان ئاماده نه‌كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین نێو ماڵی كوردی ڕێك بخه‌ینه‌وه".
پێشتر دەنگۆی کاندیدکردنی مەسعوود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پشتیوانی کرانی لەلایەن یەکێتییەوە بڵاو کرابوویەوە و لێدوانەکەی ئەو دوو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕوونکردنەوە بوو لە سەر هەمان بابەت.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
Your Comment