کوردپرێس:
فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەیاننامەیێكدا، ڕایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ناڕەزایی هاووڵاتییانیان كە زۆربەیان بێكار و بێ دەرامەتن و داوای دۆزینەوەی دەرفەتی كار و دابینكردنی خزمەتگوزاری و چاككردنی باری ئابوری و گوزەرانیان دەكەن، داوا لە لایەنە ئەمنیەكان دەكەین، پارێزگاری لە خۆپیشاندانەكان بكەن تا گرژیی لێ نەكەوێتەوە، خۆپیشاندانەكان-یش بەلارێدا نەبرێن.
لە ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆك كۆماری عێراقدا هاتووە، داوا لە حكوومەتی خۆجێیی لە پارێزگاكە و حكوومەتی فیدراڵی دەكەین، كاری جدی و بەپەلە بكەن بۆ بەدەنگەوە چونی داخوازیی رەوای خۆپیشاندەران و گرتنە بەری ھەنگاوی جدی و پراكتیكی بۆ چاككردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی، كە هاووڵاتییانی لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە بێزار و وەڕس كردوە.
فواد مەعسووم داوای لە هاونیشتمانییانی عێراقی کرد ھێمنی و پابەند بوون بە قانوون و دان بەخۆدا گرتن و زیان نەگەیاندن بە بیناو موڵك و ماڵی حكوومەت و ئۆفیسی كۆمپانیاكانی نەوت بخەنە سەرو ھەرشتێكی ترەوە.
Your Comment