بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی وەتەن کە لایەنگری حکوومەتی سووریایە لە ئەژماری ئەمڕۆ پێنجشەممەییدا نووسی کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە)، جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی نێوان خۆیان و حکوومەتیان لەبارەی پارێزگای کوردنشینی حەسەکە دەست پێکردووە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری ڕۆژنامەکانی سەربە ئۆپۆزیسیۆنەوە ڕایدەگەیێنێت هێزەکانی هەسەدە کونترۆڵی گەڕەکی نشوە لە شاری حەسەکە-یان داوەتە دەستی ئەرتەشی سووریا و پاش ئەوەش هێزەکانی سووریا دەستیان کردووە بە دامەزراندنی وێستگەی چاودێری لە دەوروبەری ناوچەکەدا.
هەرلەو بارەیەوە ماڵپەڕی هەواڵی عەرەبی 21 سەربە وڵاتی قەتەر کە دژی دەسەڵاتی سووریایە ڕایگەیاند: وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک خۆی بواردووە لە وتەدان لەبارەی ڕادەست کردنی گەڕەکی نشوە بە هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەو هەوڵدەرییە پێشتر ڕایگەیاندبوو پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) وەکوو لقی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لەسەر ڕادەست کردنی تەواوی پارێزگای حەسەکە ڕێکەوتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment