به‌ره‌ی توركمانی ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ و قه‌ده‌غه‌ی خۆپیشاندان له‌ که‌رکووک ده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ره‌ی تورکمانی پارێزگای که‌رکووک ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ‌هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گرێت و ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌نجام‌دانی خۆپیشاندان له‌وباره‌وه‌ نیشان ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی توركمانه‌كان له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له که‌رکووک ڕووی دا موفاجه‌ئه‌ بوو، ئه‌نجومه‌نه‌ دادوه‌رییه‌كه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌یان جێهێشت ‌و چوونه‌ شاری سلێمانی به ‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكیان هه‌بێت".

ساڵحی وتیشی: "ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منیی که‌رکووک قه‌ده‌غه‌یان كردوووه‌ هیچ كه‌س ‌و لایه‌نێک ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕێت یاخود خۆپیشاندان ئه‌نجام بدات".

پێشتر به‌ره‌ی توركمانی تانه‌ی له‌ نزیكه‌ی 1143 سندوقی ده‌نگدان له‌ که‌رکووک دابوو به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دادوه‌رییه‌ی كاره‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕای ده‌كات هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی بۆ نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌ سندوقه‌ كرد كه‌ به‌ره‌ی توركمانی تانه‌ی له‌سه‌ری هه‌بوو.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16447

Your Comment

You are replying to: .
captcha