حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ که‌رکووک دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ که‌رکووک دێته‌ ده‌نگ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دزینی ده‌نگه‌كان له‌ که‌رکووک تاوانه ‌و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ له‌ سووریا به‌ره‌نگارى داعش ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا هه‌رگیز له‌وانه‌ خۆش نابن كه‌ ئه‌نجامی ده‌نگه‌ ژمێردراوه‌كانی كه‌ركووكیان دزیوه‌ و ده‌ڵێت "دوایان ده‌كه‌ین و سزایان ده‌ده‌ین، دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ر تاوانه‌".

ناوبراو له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی چالاكیی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان له ‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ عێراقیش وتى "ژماره‌ی ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان له ‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا له‌ لووتكه‌دا بوو، دوای داعش ده‌ستمان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاوێژكاره‌كان كردوووه‌، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له‌ سووریا كار ده‌كه‌ن، هه‌وڵ و ئامانجمان له‌باره‌ی له‌ناوبردنی داعش له‌ سووریاش له‌ئارادایه‌ و ده‌مانه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌ش به‌ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق سه‌باره‌ت به‌ ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی نیپاڵی له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووک-به‌غداش ئاماژه‌ى به‌وه ‌دا ئه‌وه‌ تیرۆر نییه ‌و بابه‌تێكی پلان بۆداڕێژراوی به‌رژه‌وه‌ندیی مادی نێوان كۆمپانیاكانه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16443

Your Comment

You are replying to: .
captcha