فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یێکی هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یێکی هه‌رێمی کوردستان و له‌وان سنووری برادۆستیان له‌ پارێزگای هه‌ولێریان بۆردومان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو 10ی ته‌مووز فڕۆکه‌کانی تورکیا سنووری برادۆستیان بۆردومان کرد و بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا بازگه‌یێكی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی كردوووه‌ته‌ ئامانج به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوووه‌.

هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه‌كانی توركیا بۆردومانی چیای زه‌رک و گه‌روا و كه‌رگه‌وزین و لۆلان و خنیره‌ییان كردوووه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان ڕاپۆرتی دا که‌ شه‌وی ڕابردوو فڕۆکه‌کانی تورکیا چیاکانی کورته‌ک و ئاسۆس و گوندی کۆیلێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌سرێیان بۆردومان کرد و له‌ ره‌واندوزیش ناوچه‌کانی پیرێژ و گه‌ره‌وانیان کرانه‌ ئامانج.

شه‌وی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ی برادۆست شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیادا ڕووی دا به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک له‌سه‌ر زیان و خه‌ساری گیانیی ئه‌و پێکدادانه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

بۆردومانی سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌ بیانووی بوونی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستا (په‌كه‌كه‌)یه‌ كه‌ زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا له‌ شه‌ڕدایه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16432

Your Comment

You are replying to: .
captcha