تورکیا ڕاهێنان به‌ میلیشیا تورکمانه‌کانی عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاهێنان به‌ میلیشیا توركمانه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری گوماناوی له‌ عێراقدا."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان داودی په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ماڵپه‌ڕی "بغداد نیوز"ی وتوووه:‌ "توركیا ڕاهێنان به‌ 500 ئه‌ندامی میلیشا توركمانه‌كان ده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی كاری گوماناویه‌ له‌ عێراقدا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و حكوومه‌تی عێراقیش زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌".

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و ڕاهێنانه‌ به‌ رێككه‌وتنی سه‌ركرده‌كانی توركیا و سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌نجام ده‌درێت".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكراشی كردوووه‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و میلیشیایانه‌ بۆ ڕاهێنان كردن بڕی 400 دۆلار وه‌رده‌گرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ناو و پله‌ی سه‌ربازیی ئه‌و میلیشیایانه‌ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و لێدوانه‌کانی ناوبراو ده‌سه‌لمێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16419

Your Comment

You are replying to: .
captcha