ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ له‌ سووریا زۆر پێویستی بە کوردە

به‌شی جیهان- مایکڵ دمپسی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هێشتاکه‌ له‌ سووریا نفووز و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ده‌بێ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌سه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان بکات و پشتیوانی له‌وان بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پرسێکی گرینگ به‌ دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ سه‌ربزێوه‌کان له‌ سووریا مانه‌وه‌ یان نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر داعش پشتیوانی له‌ کورد ده‌کات و زیاتر له‌ 2 هه‌زار هێزی له‌و وڵاته‌ هه‌یه‌ و چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازیشی له‌ خاکی سووریا دامه‌زراندوووه‌.

مایکڵ دمپسی توێژه‌ری باڵای په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ شرۆڤه‌یێکی له‌باره‌ی دۆخی سووریا پاش شکستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام دا و نووسیی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له‌ دانووستانی ئاشتیی سووریا له‌ داهاتوودا ئاماده‌ بێت ده‌بێ درێژه‌ به‌ پشتیوانیی خۆی له‌ کوردی سووریا بدات.

ناوبراو پێی وایه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ گرووپه‌ کوردییه‌کانی سووریا دوو ئامانج ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت: یه‌که‌م کوردی سووریا له‌ هێرشه‌ گریمانه‌یییه‌کان پارێزراو ده‌بن و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا هێشتاکه‌ ده‌توانێت به‌ ئاماده‌بوونی خۆی له‌ سووریا درێژه‌ به‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ سنووری عێراق و سووریا بدات و دڵنیا بێته‌وه‌ که‌ گرووپێکی نوێی تیرۆریستی سه‌ر هه‌ڵنادات.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌ ستراتێژیکه‌کان به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هێشتاکه‌ به‌ پشتیوانی له‌ کوردی سووریا درێژه‌ بدات ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌ ئاسانی ناتوانێت دووباره‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16412

Your Comment

You are replying to: .
captcha