کوردپرێس:
پاش دیداری نێوان پارتی و دوو لایەنی شیعە بەڵگەیێک لە میدیا عەرەبییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە کە سێ لایەنی پارتی و دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی مەسعوود بارزانی ببێت بە سەرۆککۆمار و نووری مالکیش بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکرێت بەڵام پارتیش و دەوڵەتی یاساش ڕەتیان کردۆتەوە ڕێککەوتنی وا لە نێوانیاندا بووبێت.
نووسینگەی نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەكاتەوە، لەگەڵ پارتی ڕێكەوتبێت بۆ دابەشكردنی پۆستەكان و پێدانی سەرۆك كۆمار بە بارزانی.
هاشم ڕكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوە بۆ دیاری كردنی مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێكەوتنەی باسی لێوەدەكرێت ڕاست نییە و تەنها لێكتێگەیشتن هەیە سەبارەت بە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، كە دەتوانێت حكوومەتی داهاتوو پێك بهێنێت”.
هەر لەو بارەیەوە نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى فازڵ میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش، له راگه‌یێندراوێكدا ره‌تی كرده‌وه، ئه‌و نووسراوه هیچ بنه‌مایێكى هه‌بێت.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، "بۆ رایگشتى روونی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ساخته‌یه و هیچ راستییێكى تێدا نییه و ئه‌وه شێوازێكى بێ ئه‌رزشه بۆ راوكردن له ئاوى لێڵدا."
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى فازڵ میرانى دەشڵێت "به‌شێوه‌یێكى بنبڕانه ئه‌و چه‌واشه‌كارى و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه له بنه‌ڕه‌تییه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و لایه‌نه‌ى ره‌واج به‌و جۆره هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه ده‌دات و رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه و دادگاییكردن بكرێته‌وه".
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو- تۆڕی هەواڵی خەڵک
Your Comment