به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 7ی تهمووز ئه‌ندام په‌رله‌مانه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی تورکیا سوێندی یاسایی‌یان خوارد و له ناویشیاندا بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته وه‌ک وته‌بێژی په‌رله‌مان سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی ڕاگەیێندراوە کە پاڵێوراوی ئاک‌پارتی دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پاڕلەمان.
له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی تورکیادا سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌گۆرێت بۆ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی و به‌و پێیه‌ش پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران نامێنێت و په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تی زیاد ده‌کات.
له سوێندخواردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی تورکیادا ههر٦٠٠ په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبژێردراوه‌که‌ی ئه‌م خوله سوێندی یاسایی‌یان خوارد که ٢٩٥یان په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه (ئاکه‌په)، ٤٩شیان سه‌ر به پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیا (مه‌هه‌په)ی هاوپه‌یمانیی ئاکه‌په بوون.
ئه‌مه له کاتێکدایه ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به ٥٠ کورسی زیادی کردوووه و بۆ تێپه‌راندنی هه‌ر پرۆژهیاسایێک له‌مه‌ودوا ٣٠١ ده‌نگ به زۆرینه ئه‌ژمار ده‌کرێت.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه 9ی تهمووز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان وه‌ک سه‌رۆککۆماری تورکیا بۆ خولێکی دیکه سوێندی یاسایی بخوات.
١٦ نیسانی ساڵی رابردوو له تورکیا ڕاپرسی بۆ گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی به‌رێوه چوو و به زۆرینه‌ی ده‌نگ و سه‌دا ٥١ی ده‌نگی به‌ڵێ بریار درا به گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕێوه بردن و به‌و پێیه‌ش ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و ئه‌ردۆغان ده‌توانێت وه‌زاره‌ته‌كان پێک بهێنێت و ڕێكیان بخات و كارمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بگوازێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment