ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی بۆ پەرلەمانتارانی تورکیا بەڕێوە دەچێت

بەشی تورکیا- ئەمڕۆ سوێندخواردنی یاسایی بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی تورکیا بەڕێوەدەچێت کە هەڵبژێراون بۆ پەرلەمانی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ ٧/٧/٢٠١٨ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌ تازه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ٢٧ە‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.

ڕێوڕەسمەکە له‌لایه‌ن دوڕموش یڵماز په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئیی پارتی وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كه‌ ته‌مه‌نی ٧١ ساڵه‌، به‌ڕێوەچوو، هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو ده‌نیز بایكاڵ په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌-ی ته‌مه‌ن ٧٩ ساڵ دانیشتنەکە به‌ڕێوه‌ ببات، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ نه‌یتوانی ئه‌و ئه‌ركه‌ لەئەستۆ بگرێت.

دەبوو ئەمڕۆ ٦٠٠ پەرلەمانتار سوێندی یاساییان بخۆن، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له‌ له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی جۆڵه‌مێرگ و ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغڵو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌ له‌ بازنه‌ی ئیسته‌نبووڵ به‌هۆی زیندانی كردنیانه‌وه‌ ناتوانن به‌شداربن لە ڕێوڕەسمەکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16363

Your Comment

You are replying to: .
captcha