هه‌رێم دوو مه‌رج بۆ به‌غدا داده‌نێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ولێر دوو مه‌رج بۆ به‌غدا داده‌نێت سه‌باره‌ت به ‌هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ که‌رکووک له ‌ڕێگه‌ی‌ بۆریه‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكی‌ خولی‌ پێشووی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیش له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ورده‌كاریی ئه‌و دوو مه‌رجه‌ ئاشكرا ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ "له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری خولی‌ پێشووی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "بۆ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ که‌رکووک، هه‌ولێر دوو بژارده ‌و مه‌رجی‌ خستۆته‌ به‌رده‌م به‌غدا سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده ‌و گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ که‌رکووک له ‌ڕێگه‌ی‌ بۆریه‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و دوو بژارده‌ و مه‌رجه‌ش وتی‌: "یه‌که‌م مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوای‌ له ‌عێراق كردوووه‌ به ‌مه‌رجی‌ پێدانی‌ كرێی‌ گواستنه‌وه‌ به‌ بۆریه‌كه‌ی‌ هه‌رێم، هه‌ولێر ڕازی ده‌بێت نه‌وتی‌ که‌رکووک ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بكرێت و مه‌رجی دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت سووته‌مه‌نی‌ بدرێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی‌ پێشنیازه‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌دراوه‌ته‌وه‌."

فه‌رهاد حه‌مزه‌ ئه‌ندازیار له‌ كۆمپانیای نه‌وتی‌ باكوور به‌ SNNی وت: "ئێمه‌ ته‌نها لایه‌نی‌ جێبه‌جێكارین و ئه‌گه‌ر هه‌رێم و عێراق بگه‌نه‌ ڕێكکه‌وتن یان هه‌ر هه‌نگاوێک بنێن ئێمه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و ورده‌كارییه‌كه‌ی‌ بۆ ئێمه‌ ئاشكرا ناكرێت."

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وتوووه‌: "هه‌ر ڕێکكه‌وتنێک له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ که‌رکووک بكرێت داواكه‌ ئاراسته‌ی‌ ئێمه ‌ده‌كرێت و ئه‌وكات كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16351

Your Comment

You are replying to: .
captcha