عه‌ره‌ب و تورکمان له‌ که‌رکووک: دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ساخته‌کاریی گه‌وره‌ ده‌رکه‌وتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو پرۆسه‌ی به‌ ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه‌ی له‌ که‌رکووک سکاڵایان له‌سه‌ر بوو ده‌ستی پێكرد و بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ کۆتایی بێت به‌ڵام پرۆسه‌که‌ ته‌واو نه‌کرا و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ پێیان وایه‌ که‌ دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ساخته‌کاریی گه‌وره‌ و به‌ئاشکرا ده‌رکه‌وتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ (تۆڕی میدیاییی رووداو)ی ڕاگه‌یاند: جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ته‌واو نه‌بوووه‌ و له‌ کۆی ئه‌و 522 سندوقه‌ ‌‌هێشتا ژماردنی ده‌نگی 150 سندوق ماوه‌ته‌وه‌.

ئیسماعیل حه‌دیدی سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركووک ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی به‌ ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ شێوه‌یێكی ئاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ساخته‌كارییه‌کان زۆر گه‌وره ‌بوون له‌ که‌رکووک به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بوووه‌ چوونكه‌ پرۆسه‌كه‌ دوور له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و به ‌بێ په‌نجه‌مۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت."

حه‌دیدی گوتی: "دووباره‌ تانه‌ له‌و ئه‌نجامانه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ین پرۆسه‌كه‌ گشتگیر و به‌پێی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌كاران و پرۆسه‌ی ساخته‌كاری به‌ ته‌واوی ده‌ربكه‌وێت."

ئه‌حمه‌د ره‌مزی به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ که‌رکووک به‌ (رووداو)ی وت: "پڕۆسه‌كه‌ سێ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ و به ‌شێوه‌یێكی باش به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و هیچ ره‌خنه‌یێكمان نییه‌ به‌ڵام له ‌كاتی گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كان بۆ سه‌نته‌ری هه‌ڵاوێر كردن له ‌ڕێگه‌دا پێشێلكاری كراوه‌ و هه‌ندێک له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌سكاری قوفڵه‌كانیان كردوووه."

ره‌مزی ده‌شڵێت: له‌ بنكه‌کانی قه‌زای داقۆق ساخته‌كاریی به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وتوووه‌ و له‌ سه‌نته‌ری داقۆق كه‌ زۆرینه‌ی كوردن به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێتی هه‌زار و 114 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ڵام دوای به‌ ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ 713 ده‌نگ كه‌می كردوووه‌ و به‌و پێیه‌ش 401 ده‌نگ جیاوازی هه‌یه‌.

به‌ڵام رێبوار ته‌ها ده‌ڵێت: "له‌و ژماره‌ سندوقه‌ی که‌ ده‌نگه‌کانی به‌ ده‌ست جیا کراونه‌ته‌وه‌ نزیکه‌ی له‌ 95%ی هه‌مان ڕێژه‌که‌ی جارانه‌ و یه‌کێتی هه‌ر براوه‌ی یه‌که‌مه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16336

Your Comment

You are replying to: .
captcha