به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا داوای له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته کردوووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریادا هاتوووه: زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سووریا له تیرۆر پاک کراونه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که پێشتر ناچار بوون وڵاته‌که‌یان به‌جێبهێڵن بۆ سووریا گه‌ڕانه‌ته‌وه. جیا له‌وه‌ی که ئه‌رکی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانی سووریا له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی سووریایه هه‌ر بۆیه دابین‌کردنی بنه‌مای سه‌ره‌کی بۆ ژیانێکی باش بۆ هاووڵاتییان ئه‌رکێکی سه‌ره‌کیی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته دێته ئه‌ژمار. داوا له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ڕچاو کردنی ئه‌م بابه‌ته پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریا بکه‌ن و یارمه‌تیی ئێمه بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌که‌یان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی سووریا (سانا)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment