بۆ په‌له‌کردن له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر کۆمیسیۆن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و په‌له‌کردن له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: دیاری کردنی ماوه‌ی 10 ڕۆژ بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی و به‌شێک له‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌س نییه‌.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکه‌ هه‌ندێک که‌سایه‌تیی سیاسیی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردن گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بکرێت له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان به‌ ئامانجی سه‌رپۆش‌دانان له‌سه‌ر ته‌زویر و ساخته‌کارییان له‌ هه‌ڵبژاردن.

زانا سه‌عید جه‌ختی کرده‌وه‌: په‌له‌کردن له‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ باشی ئاشکرا نه‌بێت چوونکه‌ دیاری‌کردنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ چه‌ند هه‌فته‌یێک ده‌بات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16310

Your Comment

You are replying to: .
captcha