وه‌زیری ناوخۆی عێراق: به‌هانه‌ی یاسا بۆ زیاده‌ڕۆیی نه‌ماوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆیی كۆنفرانسی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و ناوخۆ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتی: "ده‌رچوونی یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2018 گرنگیی خۆی هه‌یه‌ چوونكه‌ ئیتر كه‌س ناتوانێت زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت بكات و سزای توندی بۆ دانراوه‌، هه‌روه‌ها به‌هانه‌ی یاسا نه‌ماوه‌ بۆ زیاده‌ڕۆیی و نابێت جیاوازی له‌ نێوان پۆست و پله‌ و پایه‌دا بكرێت."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد وه‌ک وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوكار ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵ و هێزیان ده‌خه‌نه ‌به‌رده‌ست لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی یاساكه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16308

Your Comment

You are replying to: .
captcha