کوردپرێس:
بەشی تورکیا- ئایهان بیلگەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لە تورکیا و توویەتی: ئێستا گومان هەیە لە دەنگی سندووقەکانی 142 گوندی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و سیاسەتی میلیتاریزم لە هەڵبژاردنەکەی 24ی حوزەیراندا زۆر توند بوو و ئەوەش کارتێکەریی بوو لە دەنگی 20 بۆ 25 لە سەدی دەنگی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و ئەوەش مانای وا دەبێت کە لە هەموو شارێکدا لە نێوان 4 بۆ 5 ئەندام پەڕلەمان کاری کردۆتە سەر لانی کەم یەک پەڕلەمانتار.
ناوبراو ئاماژەی بە زیاد بوونی دەنگی پارتی بزافی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکان و وتی: ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ دەنگی هێزە ئەمنییەکان. ئەو هێزە ئەمنییانە لە 142 بازنەی دەنگداندا دەنگیان داوە و دەبێت ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن بە ڕوونی بیڵێت ئەو هێزانە لە 142 بازنەکە چەند دەنگیان داوە.
بیلگەن زیادی کرد: هەردووک هاوپەیمانیی جمهوور و میللەت دژ بە هەدەپە کاریان کرد و ژمارەی کورسییەکانی ئێمەیان لە پەڕلەمان کەم کردەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
Your Comment