به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی تهمووز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی کۆ بوویه‌وه و سه‌ره‌تا له به‌رده‌وامیى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى له بواره‌كانى نه‌وت و گازدا و له چوارچێوه‌ی وردبینی کردنی داهات و خه‌رجییه‌کانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی کوردستان، کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧ و سێ مانگی یه‌که‌می ساڵی ٢٠١٨ى پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن هه‌ر دوو ڕاپۆرته‌كه‌ی تاوتوێ كرد بڕیار درا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ورده‌كارییه‌كانى هه‌ر دوو ڕاپۆرته‌که بڵاو بکرێنه‌وه.
له ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌كه‌دا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ت له چوارچێوه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بۆ زیاد كردنى داهات و پشتبه‌خۆبه‌ستن له دابین كردنى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى دارایى بۆ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ت خسته‌ڕوو که له ڕاپۆرته‌كه‌دا سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ت له ساڵى 2014 تا 2018 ڕوون كراوه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌ت كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕاسپارد كه بۆ هه‌ماهه‌نگى و ڕێكخستنى ئه‌و داهات و خه‌رجیانه به‌پێى ڕێنمایییه دارایییه‌كان، هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.
له کۆتاییی کۆبونه‌وه‌که‌دا ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پوختهیێکی سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی که وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان له دادگای باڵای فیدراڵ تۆماری کردبوو خسته‌ڕوو و تیایدا لایه‌نه یاسایی و ده‌ستوورییه‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شیی کرده‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment