ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سێ داواکاری ئاراسته‌ی حکوومه‌ت ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیارێكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی واده‌ی دابه‌ش كردنی مووچه‌كانیان له‌ ٣٠ ڕۆژ جارێكدا ده‌گرن و سێ‌ داواكاریشیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا كه‌ ئێواره‌ی 4ی 7ی 2018 له‌ سلێمانی ڕێكخرا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ڕایان‌گه‌یاند: "حكوومه‌ت وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییی خۆی درۆی كرد و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو سه‌باره‌ت به ‌مووچه‌ی مامۆستایان و ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین و ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات بیر له ‌چه‌ند ڕێگه‌یێكی مه‌ده‌نی بكه‌ینه‌وه‌ دژ به‌ حكوومه‌ت و فشاری جۆراوجۆر بكه‌ین."

له‌باره‌ی داواکارییه‌کانیان داوا ده‌كه‌ن مووچه‌كانیان ٣٠ ڕۆژ جارێک دابه‌ش بكرێت و یاسای چاكسازی به‌ خێرایی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و پاشه‌كه‌وتیش له‌سه‌ر مووچه‌كانیان نه‌مێنێت.

لای خۆشیانه‌وه‌ ده‌سته‌ی داكۆكی له‌ مافی مامۆستایان له‌ گه‌رمیان، له به‌یاننامه‌كه‌دا دواخستنی واده‌ی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مامۆستایان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌ته‌وه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنن "به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی خواسته‌كانمان ده‌كه‌ینه‌ وێستگه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و حكوومه‌ت یاری به‌ هه‌ست و بژێویمانه‌وه‌ ده‌كات."

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16280

Your Comment

You are replying to: .
captcha