بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆ بووەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا قارەمان کەمال وتی: لیژنەیێک لە ئاسایش و پێشمەرگە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکان دەکەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند ئەگەر چەکەکان بە شێوەیێکی باش و تەندروست هەڵبگیرێن، ئەوا ئەو حاڵەتانە ڕوونادەن و دیارە ئەو کۆگایانە وەک پێویست نین، یان شێوازی هەڵگرتنیان باش نییە.
له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ سێ كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان ئاگری گرتووه، دوو له‌و حاڵه‌تانه له‌نزیک شاری هه‌ولێر بوون، حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش شه‌وی ڕابردوو له كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه بوو له تاسڵوجه نزیک پارێزگای سلێمانی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment