کۆمه‌ڵ له‌ چاودێریی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌رکووک کشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چاودێریی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌رکووک کشایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چاودێریی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌رکووک کشایه‌وه‌ و به‌رپرسانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌ نه‌بوون هۆکاری کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌که‌ ئاشکرا بکه‌ن.

هاوکات به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ که‌رکووک ڕایان‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا ئه‌وانیش تاوتوێی کشانه‌وه‌ له‌ چاودێری کردنی پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی که‌رکوک ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن بارام به‌رپرسی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ که‌رکوک ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وان سکاڵایان تۆمار نه‌کردوووه‌ و چاودێریشیان نه‌بوووه‌ له‌ پرۆسه‌که‌دا.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانی و کۆمه‌ڵ له‌ که‌رکووک هاوپه‌یمانێتی (نیشتیمان)یان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن پێکهێنابوو به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی کۆمیسیۆن ڕای‌گه‌یاندوووه‌ هیچ کورسییێکیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16266

Your Comment

You are replying to: .
captcha