به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ته‌مووز پارتی و یه‌کێتی له هه‌ولێر کۆ ده‌بنه‌وه و کۆبوونه‌وه‌که سه‌باره‌ت به به‌غدا ده‌بێت که چی بکه‌ن و چۆن شاند ره‌وانه بكه‌ن و هه‌روه‌ها چۆن هاوکاری یه‌ک بکه‌ن و ئاخۆ چاوه‌ڕێی لایه‌نه‌کانی دیكه بکه‌ن یان نا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕروو: "یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ناردنی شاندی هاوبه‌شن بۆ به‌غدا چوونکه بابه‌تێکه په‌یوه‌ندی به ئاماده‌ییی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی کوردییه‌وه هه‌یه.
سه‌عدی پیره ره‌تی كردوووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا باسی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن و له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: "ھیچ بابه‌تێكی نوێ له‌ئارادا نییه تا باسی بکه‌ین."
ئه‌مه له كاتێكدایه دوای ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق شاندی پارتی و یه‌كێتی به جیا سه‌ردانی به‌غدایان كرد و سه‌باره‌ت به پێكھێنانی ھاوپه‌یمانیه‌تی و رێككه‌وتن بۆ حكوومه‌تی داھاتووی عێراق گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق كرد.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment