هێزه‌ عێراقییه‌کان ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازییان له‌ سنووری حه‌مرین دژ به‌ داعش ده‌ست پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ مه‌به‌ستى له‌ناوبردنی پاشماوه‌کانی داعش و گرووپه‌ چه‌کدارییه‌کانی دیکه‌ هێزێکى ئه‌منیی هاوبه‌شى عێراق له‌ پێنج میحوه‌ره‌وه‌ پرۆسه‌یێکى سه‌ربازى هاوبه‌شیان له‌ حه‌مرین ده‌ست پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌دپرێسی وتوووه‌: له‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ته‌مووزه‌وه‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانى سوپا و پۆلیسی عێراق پڕۆسه‌یێکی سه‌ربازیى به‌رفراوانیان له ‌نێوان دیاله‌ و دوزخورماتوودا ده‌ست پێکردووه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: پرۆسه‌که‌ له‌ پێنج میحوره‌وه‌ به‌ هاوبه‌شى هێزى ئاسمانیى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت به‌ مه‌به‌ستى کۆتایی هێنان به‌ پاشماوه‌ى گرووپه‌ چه‌کدارییه‌کان و ده‌سته‌به‌ر کردنى ئاسایش و ئارامى بۆ ناوچه‌که‌.

فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی ده‌شڵێت: پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌که‌ ناوچه‌کانى سنوورى هاوبه‌شى نێوان پارێزگاکانى دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین و که‌رکووکیش ده‌گرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ مانگى شوباتى ڕابردووش هێزه‌ عێراقییه‌کان ئۆپراسیۆنێکى دیکه‌یان له‌ ناوچه‌که‌ ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ى که‌ به‌ ئاڵا سپییه‌که‌ ناسراو بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16258

Your Comment

You are replying to: .
captcha