به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی به هه‌واڵده‌ریی غهدپرێسی وتوووه: له به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ته‌مووزه‌وه هێزه هاوبه‌شه‌کانى سوپا و پۆلیسی عێراق پڕۆسه‌یێکی سه‌ربازیى به‌رفراوانیان له نێوان دیاله و دوزخورماتوودا ده‌ست پێکردووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: پرۆسه‌که له پێنج میحورهوه به هاوبه‌شى هێزى ئاسمانیى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستى کۆتایی هێنان به پاشماوه‌ى گرووپه چه‌کدارییه‌کان و ده‌سته‌به‌ر کردنى ئاسایش و ئارامى بۆ ناوچه‌که.
فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی ده‌شڵێت: پرۆسه سه‌ربازییه‌که ناوچه‌کانى سنوورى هاوبه‌شى نێوان پارێزگاکانى دیاله و سه‌لاحه‌دین و که‌رکووکیش ده‌گرێته‌وه.
شایانی باسه؛ مانگى شوباتى ڕابردووش هێزه عێراقییه‌کان ئۆپراسیۆنێکى دیکه‌یان له ناوچه‌که ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ى که به ئاڵا سپییه‌که ناسراو بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment