کوردپرێس- دێرسیم دا‌غ کاندیدی سه‌رکه‌وتووی ھه‌ده‌په بۆ په‌رله‌مانی تورکیا ده‌بێته گه‌نجترین په‌رله‌مانتار و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌و وڵاته. دێرسیمی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ یه‌کێکه له ٢٦ په‌رله‌مانتاره‌که‌ی ھه‌ده‌په له پارێزگای ئامه‌دی تورکیا که له ٢٤ی مانگی ڕابردوودا له‌و پارێزگایه پڕ له ململانێیه‌ی تورکیا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستھێنا.
دێرسیم ساڵی ١٩٩٦ له گوندێکی نزیک ئامه‌د له خێزانێکی ھه‌ژار له‌دایک بوووه و باوکی وه‌ک زۆربه‌ی گوندنشینه کورده‌کان جوتیار بوووه، خێزانه‌که‌ی دێرسیم له ١٢ خوشک و برا و باوک و دایکی پێکھاتوون له‌به‌ر ئه‌وه باوکیان نه‌یتوانیوه بژێوی خێزانه‌که‌یان دابین بکات، کاتێک دێرسیم ته‌مه‌نی ته‌نھا پێنج مانگ بوووه خێزانه‌که‌ی کۆچیان کردوووه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.
دێرسیم له‌باره‌ی ژیانییه‌وه ده‌شڵێت: سه‌ره‌تا له ئه‌سته‌نبوڵ ژیانمان زۆر ناخۆش بوو، ھیچمان نه‌بوو، ھیچ ھاوڕێیه‌کم نه‌بوو، تورکیم نه‌ده‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه خۆم و خێزانه‌که‌م له سفره‌وه ده‌ستمان به ژیان کرده‌وه.
دێرسیم به‌شی کوردی زانکۆی ماردینی ته‌واو کردوووه، له قۆناغی ناوه‌ندیش له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌وه فێری سیاسه‌ت بووه و ده‌ڵێت بنه‌ماڵه‌که‌شم نزیک بوون له سیاسه‌ت و ئه‌مانه ھۆکار بوون بۆ چوونه ناو سیاسه‌ت.
دێرسیم سه‌رسام بوووه به سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان و سیاسه‌تی ھه‌ده‌په و ده‌شڵێت: ھه‌ده‌په ده‌نگی ھه‌موو ئه‌و چین و توێژ و گه‌لانه‌یه که سته‌ملێکراون، دێرسیم له به‌شی ژنانی ھه‌ده‌په ده‌ستی به کار و چالاکی سیاسی کرد و مانگی ئایاری ئه‌مساڵیش وه‌ک کاندیدی پارته‌که‌ی ده‌ستنیشان کرا.
باوکی دێرسیم به درێژاییی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کان پشتگیری کچه‌که‌ی ده‌کرد و به بێ ماندووبون شار به شار و گوند به گوند سترانی بۆ کچه‌که‌ی ده‌وت و زیاتر ھانی ده‌دا و له‌گه‌ڵ ھاوسه‌ره‌که‌شی له ھه‌موو که‌مپین و ئاھه‌نگ و بانگه‌شه‌کانی ھه‌ده‌په به‌شداری ده‌کرد و زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆیان بۆ پشتگیریی ھه‌ده‌په و کچه‌که‌یان ته‌رخان کردبوو.
دێرسیم وتیشی: کاتێک خۆم کاندید کرد ترسم نه‌بوو له شکست یان سه‌رکه‌وتن، ئێمه به‌ھێزین چوونکه ھێزمان له گه‌له‌وه وه‌رگرتوووه و خه‌باتمان بۆ به‌ده‌ستھێنانی دادپه‌روه‌رییه و ژنان و گه‌نجانیش ده‌توانن ڕۆڵیان ھه‌بێت له نوێنه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵک و خزمه‌تکردن چوونکه ئه‌وه گه‌نجان و ژنانن که بزوێنه‌ر و ھۆکاری به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتن.
دێرسیم له بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ڵێنه‌کانی تایبه‌ت بوو به پرسی کورد و مافه‌کانی گه‌نجان و ژنان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: ئه‌گه‌ر ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵ بن ده‌بێت نیوه‌ی په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌کانی بڕیاریش نیوه‌یان له ژن پێک‌بێت و داوا له ژنان ده‌کات ڕوو بکه‌نه ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان.
ده‌رچوونی ئه‌م کچه کورده بۆ په‌رله‌مانی تورکیا له کاتێکدایه ١١ په‌رله‌مانتاری ھه‌ده‌په و ھه‌زاران ئه‌ندام و چالاکی سیاسیی کورد له زیندانه‌کانی تورکیان و سزا دراون به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت له ھیچ شتێک ناترسم چوونکه خاوه‌ن حه‌ق له ھیچ ناترسێت، به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات بۆ به‌ده‌ستھێنانی دادپه‌روه‌ری چوونکه مافی گه‌له‌که‌مان به دادپه‌روه‌ری دێته‌دی.
ھه‌رچه‌ند دێرسیم دا‌غ خه‌ونی بوون به پزیشکی ده‌روونی یان ڕۆژنامه‌نووسی ھه‌بوووه به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مانتاره و یه‌کێکه له ٦٧ ئه‌ندامه‌که‌ی ھه‌ده‌په له په‌رله‌مانی نوێی تورکیا که له به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ته‌حه‌دا و گۆڕانکاری سیاسیی تورکیادان که تێیدا پرسی کورد و پرۆسه‌ی ئاشتی یه‌کێکن له گه‌وره‌ترین کێشه‌کان که نزیکه‌ی سه‌ده‌یێکه له تورکیا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment