سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: هێرشەکەی سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامیی پایتەختی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هێرشکردنەسەر هەولێر "هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە"  بۆ  تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێریش وەک ورەی پێشمەرگە و  وەک قەڵا خۆراگر دەبێت.

کوردپرێس:

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتویتەر نووسیویەتی، "هێرشەکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەکاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک ورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە، شاری قەڵا و مەنارە هـەولێـرە دیارە ئێــرە، شاخی بەرزو بەفرینە دەشت وچیمەن زەنوێرە".

شەوی رابردو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی درۆنی (TNT)وە بوە، ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

ئاشكراشی كرد،" خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە".

News Code 1624

Your Comment

You are replying to: .
captcha