کوردپرێس- به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کانی میدیای ژاپۆنی پلانی سه‌ردانه‌که‌ی ئابێ بۆ هه‌ریه‌که له سعوودییه و میسر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌ردانی کردنی بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
پێشتر به‌رپرسانی ژاپۆنی رایانگه‌یاندبوو شینزۆ ئابێ پلانی سه‌ردانی کردنی ئێرانی داناوه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ناوه‌ڕاستی مانگی تهمووز سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بکات و ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ردانه بکرایه ئه‌وا ده‌بوووه یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرێکی ژاپۆنی بۆ ئێران له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هاوکاته له‌گه‌ڵ زیاتربوونی گوشاره‌کانی ئیداره‌ی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر ئێران و داخوازییه‌کانی له هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌ره‌ی ئه‌مریکا و گه‌مارۆی سه‌ر ئێران توندتر بکه‌نه‌وه و هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران رابگرن.
ژاپۆن یه‌کێکه له کڕیاره سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌وتی ئێران و پێشتر به ئه‌مریکای راگه‌یاندبوو که له دۆخێک‌دا نییه بتوانێت هاورده‌ی نه‌وت له ئێران رابگرێت یان که‌می بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment