بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌خره‌دین كه‌ركووكی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دوی كه‌ركوكی یه‌كێتیی بەمیدیای حزبەكەی راگەیاندووە: "له‌باره‌ی ده‌نگی كورد و راستی و دروستی ده‌نگه‌كانی كورد له كه‌ركووک چه‌ندین به‌ڵگه‌مان داوه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و چاوه‌ڕوانین ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن كه هاتوونه‌ته كه‌ركووک به بێلایه‌نی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن".
ناوبراو وتووشیەتی ئه‌گه‌ر ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن گوێیان له به‌ڵگه‌كانمان نه‌گرت و بێلایه‌نی خۆیان له‌ده‌ست دا ئه‌وا خۆپیشاندانی فراوان له كه‌ركووک ئه‌نجام ده‌ده‌ین و قبووڵ ناكه‌ین یه‌ک ده‌نگیی كورد له كه‌ركووک به‌هه‌ده‌ر بڕوات".
فه‌خره‌دین كه‌ركوكی ئەوەشی خستۆتە ڕوو مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به‌هاوكاریی كورده‌كانی كه‌ركووک سه‌عاتی سفری بۆ خۆپیشاندان داناوه و ئه‌گه‌ر غه‌در له كورد بكرێت، كوردی كه‌ركووک به یه‌كده‌نگ دێنه سه‌رشه‌قام و قبووڵی ناكه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment