بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەوبارەیەوە فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردۆتەوە، ئەوەی هەندێک دەزگای راگەیاندن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكرێتەوە سەبارەت بە بوونی رێككەوتن لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پێداچونەوە بە پلانی پاراستنی پارێزگای كەركووک و ناوچە جێناكۆكەكاندا، دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، بارودۆخی ئەمنی كەركووک و ناوچەكانی دیكە بەرپرسیارێتی هێزەكانی فیدرالی عێراقە و كۆنترۆڵی تەواویان كردووە هێزەكانی هاوپەیمانیش بەهیچ شێوەیێک پەیوەندیان بەو ناوچانەوە نییە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕوونیشی كردۆتەوە، دانیشتوانی كەركووک پێشوازییێكی گەرمیان لە هێزە ئەمنییەكان و ئەو دەستكەوتانە كردووە، كە بەدەستیان هێناوە، هەروەها پلان دانراوە بۆ پاراستنی كەركووک و ناوچەكانی دیكە و هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەكانی تیرۆر و تاوان.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment