کوردپرێس:
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغلۆ ئەنجام داوە و گفتوگۆیان دەربارەی "هێرشی تیرۆریستیی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی سەربازیی باشیک کردووە".
ئەوەش هاتووە، "هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشەکانیان سەرکۆنە و ئیدانە کرد و لە نزیکەوە لە پەیوەندیدا دەبن . لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکان بەردەوامە".
شەوی رابردوو وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی درۆنی (TNT)وە بووە، ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.
ئاشكراشی كرد،" خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە".
Your Comment