به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه وتی: "فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵی تراک سینه‌ماتۆگرافی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵه‌كه‌ی پێبه‌خشرا."
ناوبراو وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له ڕۆژانی 26 تا 30ی حوزه‌یرانی 2018 له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه چوو."
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر وتی: "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی."
فیلمی سینه‌ماییی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بووبه‌كره‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه و هه‌روه‌ها ئالان ڕۆژبه‌یانی كاری گرافیک و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌ماییی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر فیلمێک بوو به ناوی (بێده‌نگیی ئاسمان) كه له كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌ماییی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر ڕه‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره و له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه و له 13 فیلمی سینه‌ماییی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment