ڕۆحانی سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی ده‌كات

به‌شی ئێران/ کوردی- حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران سه‌ردانی وڵاتانی سویسرا و نه‌مسا ده‌كات و چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ئیمزا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مووز/ 11ی پووشپه‌ڕ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران به‌ یاوه‌ریی وه‌فدێكی باڵای سیاسی و ئابووری گه‌یشته‌ سویسرا و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری زۆریخ له‌لایه‌ن ئالێن برسه‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری و فه‌رهه‌نگی له‌ نێوان دوو وڵات ئیمزا بكرێت.

بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-7-2018 ڕۆحانی له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا سه‌ردانی نه‌مسا بكات و ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی ده‌ره‌كی رۆحانییه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16220

Your Comment

You are replying to: .
captcha