به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 2ی تهمووز/ 11ی پووشپه‌ڕ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران به یاوه‌ریی وه‌فدێكی باڵای سیاسی و ئابووری گه‌یشته سویسرا و له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری زۆریخ له‌لایه‌ن ئالێن برسه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری و فه‌رهه‌نگی له نێوان دوو وڵات ئیمزا بكرێت.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3-7-2018 ڕۆحانی له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا سه‌ردانی نه‌مسا بكات و ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی ده‌ره‌كی رۆحانییه پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment