به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیندزی گراهام به فه‌رمانده‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جی ڕاگه‌یاند: ئێوه دۆستی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکان. ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریکا ناوچه‌که به‌جێبهێڵێت "ئه‌وا کارێکی زۆر خراپ ده‌بێت."
لیندزی گراهام گوتی: "سه‌ردانێکی زۆر باش بوو و نانێکی نیوه‌ڕۆی زۆر باشیش بوو. به سه‌رۆک تره‌مپ ده‌ڵێم که گرنگه ئێمه لێره بمێنینه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئێوه. ئێوه دۆستی ویلایه‌ته یهکگرتوووهکانن و ئه‌گه‌ر ئێمه ئێره به‌جێبهێڵین ئه‌وا کارێکی خراپ ده‌بێت. چیرۆکی مه‌نبه‌ج به هاوکاره‌کانم ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ش وه‌ک شوێنێکی ناوچه‌که که ئومێدی تێدایه و پێویستی به زیاتریشه. خودا بتانپارێزێت."
سه‌ردانه‌که‌ی لیندزی گراهام و جان شاهین له کاتێکدایه چه‌ند جارێک دۆناڵد تره‌مپ ڕایگهیاندوووه ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕی داعش له سووریایه و دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ش سه‌ربازه‌کانی له سووریادا ده‌کشێنێته‌وه.
شایانی باسه؛ له دوای په‌سه‌ند کردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی نێوانیان، سوپای تورکیا و هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج چه‌ند جارێک ده‌وری هاوبه‌شیان کردوووه. تورکیا داوا ده‌کات یه‌په‌گه له‌و شاره ده‌ربچێت به‌ڵام یه‌په‌گه ره‌تی ده‌کاته‌وه و ئه‌مریکاش به ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه رانهگهیاندوووه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment