به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیلان شێخ جه‌عفه‌ر ڕای‌گه‌یاند: بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه بانگهێشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بانگهێشته‌كه بۆ ئه‌وه‌یه وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌کاله‌ت ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک بدات له‌وانه‌ش خواردن و حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی پێشمه‌رگه و دۆخی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: "ڕاپۆرتێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت تاوتوێی ده‌كه‌ین."
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment