مالیکی داوای چه‌کداماڵینی میلیشیاکان له‌ عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق چه‌کداماڵینی میلیشیاکان له‌ عێراق به‌ زه‌روور ده‌زانێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و کاره‌ به‌ مانای بێبه‌ش‌کردنی هاووڵاتییانی عێراق له‌ هێشتنه‌وه‌ی چه‌کی یاسایی و مۆڵه‌ت‌پێدراو نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مالیکی له‌ نووسینگه‌که‌ی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران گفتوگۆی کرد و ڕای‌گه‌یاند: چه‌کداماڵینی نایاساییی میلیشیاکان و قۆرخ کردنی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ به‌ ئامانجی جێگیر بوونی ئاسایش و پاوه‌جێییی سیاسی و متمانه‌پێدان به‌ هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی گیانیان له‌ به‌رانبه‌ر جینایه‌تکاران ئه‌نجام ده‌بێت.

ناوبراو وتیشی: چه‌کداماڵینی میلیشیاکان به‌ مانای بێبه‌ری کردنی هاووڵاتییان له‌ هێشتنه‌وه‌ی چه‌کی یاسایی و مۆڵه‌ت‌پێدراو نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16198

Your Comment

You are replying to: .
captcha