سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕه‌خنه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رکرده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ تورکیا ده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕه‌خنه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رکرده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ تورکیا ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێ به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: کۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی سه‌رکرده‌کانی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ به‌پێی ڕه‌زامه‌ندیی به‌غداوه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و به‌ مه‌سڵه‌حه‌تی وڵاتدا نه‌بێت ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ لێپێچینه‌وه‌ له‌و که‌سانه‌ بکات.

سادق له‌بان ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری، جه‌مال که‌ربولی و خه‌میس خنجه‌ر سێ سه‌رکرده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق له‌ تورکیا ده‌دات و ده‌شڵێت: وێده‌چێت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ پێوه‌ندی به‌ پرسه‌ حیزبییه‌کان و به‌شداری له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ بووبێت.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پێشووی نوێنه‌رانی عێراق ماده‌یێکی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق -له‌ ئه‌گه‌ری خه‌سار گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق- له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16179

Your Comment

You are replying to: .
captcha