به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران ده‌ڵێت: به‌هۆی بۆردومانی ڕۆژانه‌ی سوپای توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم به تایبه‌ت چیای خواكورک و قه‌ندیل مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه دروست بوووه و زیانی زۆریش به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی كه‌وتوووه.
ناوبراو وتیشی: بارودۆخه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی كه‌سدا نییه و ڕاگرتنی ئه‌و له‌شكركێشییه‌ش له سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌یه و باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه توركیا و په‌كه‌كه ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی کوردستان ببن و كێشه‌كانیان ببه‌نه‌وه ناو خاكی توركیا".
كرمانج عیزه‌ت ڕه‌تی كرده‌وه ناوچه‌ی شه‌ڕ له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا فراوان بووبێت و ئاشكراشی كرد: هێزه‌كانی توركیا جگه له‌و جووڵه سه‌ربازییانه‌ی كه به‌ر له پێنج مانگ له ناو خاكی هه‌رێم ئه‌نجامی دا هیچ هه‌نگاوێكی‌تر نه‌هاتۆته پێشه‌وه و هیچ جووڵه‌یێكیشی به ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی نه‌كردوووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به كاتی بۆردومانه‌كان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئاشكرای ده‌كات كه كاتی بۆردومانه‌كان دیار نییه و هه‌موو كاتێک ئه‌گه‌ری بۆردومان هه‌یه و جاروباریش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوو ده‌دات و زۆرترین بۆردومانه‌كانیش له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانه‌وه دروست ده‌بن كه زیاتر ناوچه‌كانی خواكورک و قه‌ندیل ده‌گرێته‌وه.
ڕۆژی 30ی 6ی 2018 له گوندێكی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment