به‌هۆی نه‌مانی شه‌ڕی داعش ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هه‌رێم په‌ره‌ ده‌ستێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتیی هاورده ‌و ناردنكارانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌مانی شه‌ڕی داعش ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هه‌رێم زیاتر گه‌شه‌ ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێم به‌ ڕادیۆی نه‌وای ڕاگه‌یاند: ڕه‌وشی بازرگانی و هاورده ‌و ناردنكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت دوای پێكهێنانی چواره‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر گه‌شه‌ بكات.

ناوبراو وتیشی: به‌هۆی نه‌مانی شه‌ڕی داعش و باش بوونی بژێوی هاووڵاتییان پێشبینی ده‌كرێت له ‌ئه‌مساڵدا ره‌وشی بازرگانی له‌ هه‌رێم به‌ره‌و باشبوون بچێت و له‌ دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریدا گه‌شه‌ی زیاتر بكات.

شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه‌ له ‌ئێستادا به‌شێكی زۆر له‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌ماون بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمپانیایێكی زۆری وڵاتانی دراوسێ‌ بۆ كاری بازرگانی كردن و بیناسازی ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16169

Your Comment

You are replying to: .
captcha