سەدر جەخت لە سەر پێکهێنانی خێرای حکوومەت دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەکردەی ڕەوتی سەدر دووپاتی دەکاتەوە کە پێداگرە لە سەر پێکهێنانی خێرای دەوڵەتی نیشتمانی ئەوەش بە بێ تەداخولی وڵاتانی بیانی.

کوردپرێس:

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕۆژی یەکشەمە 1ی تەمووزی 2018 لەگەڵ ڕامۆن بلیکۆ سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا و دانیال ئۆسادا کارگێڕی باڵوێزخانەی سپانیا لە عێراق دیداری کرد و لەو دیدارەدا تەرکیزی کردە سەر خێراکردنەوەی پڕۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتی نیشتمانی ئەوەش بە بێ دەستوەردانی وڵاتانی بیانی.

سەدر لەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق کە 12ی ئایار بەڕێوە چوو گفتوگۆی لەگەڵ لەیەنە ئەورووپییەکان کرد و تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوانیان بریتی بوو لە زەروورەتی هێنانەدیی ئارمانجی عێراقییەکان لە لایەن دەوڵەت و دابین کردنی ئاسایش و ئاشتەوایی و خۆمەتگوزاری لەو وڵاتە

News Code 16163

Your Comment

You are replying to: .
captcha