به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 1ی ته‌مووز له دانیشتنى په‌رله‌مانی کوردستاندا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر -که یه‌كێک بوو له ته‌وه‌ره‌کانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌که- ٥١ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان دا به درێژکردنه‌وه‌که‌ی و ٩ په‌رله‌مانتاریش دژی درێژکردنه‌وه‌که بوون.
هه‌ریه‌ک له فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و یه‌کگرتوو ده‌نگیان به درێژکردنه‌وه‌ی یاساکه دا و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی بۆشاییی یاسایی دروست نه‌بێت ده‌نگیان به درێژكردنه‌وه‌كه داوه به‌ڵام ده‌بێت له زووترین كاتدا هه‌مواری یاساکه ئاماده بكرێت و جارێكی دیكه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ده‌ڵێت: یاساكه بۆ ئێستای هه‌رێم پێویستییه به‌ڵام بێ كه‌موكوڕی نییه بۆیه سیفه‌تی به‌په‌له‌یان پێداوه كه ده‌بێت به زووترین كات هه‌موار بكرێته‌وه.
فراکسیۆنه‌کانى کۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ش ده‌نگیان به یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر نه‌دا و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له ڕابردوودا یاساکه كراوه به هۆكارێک بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندامانی حزبه ئیسلامییه‌كان.
درێژکردنه‌وه‌ی یاساکه له کاتێکدایه که سه‌ره‌ڕای تێبینیی به‌شێک له فراکسیۆنه‌کان، ٢٧ى مانگى ڕابردووش نووسینگه‌ى یونامى نووسراوێکى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردوووه و داواى ڕاگرتنى یاساکه‌ى کردوووه چوونکه پێیانوایه یاساکه پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌کانى په‌یماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کانى تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نى و سیاسییه‌کانه.
یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له ٢٠٠٦ه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له هه‌رێم ده‌رکراوه و له ١٨ ماده پێکهاتوووه و بڕیار بوو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ کار به یاساکه بکرێت به‌ڵام له ٢٠٠٨ه‌وه تا ئێستا هه‌ر دوو ساڵ جارێک درێژ کراوه‌ته‌وه واته له ساڵه‌کانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ و ٢٠١٢ و ٢٠١٤ و ٢٠١٦ و دوایین جاریش ڕۆژی ١ی ته‌موزی ٢٠١٨ درێژ کرایه‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment